بە پێی ڕاپۆرتی هاناخه به ر ،
هەفتەی 16ی پاڵەوانێتی بۆندسلیگا بە ئەنجامدانی شەش یاری کۆتایی هات و لە گرنگترین یاریدا بایر لیڤەرکوزنی پێشەنگ کە لە وەرزی ئێستای بۆندسلیگادا درێژە بە درەوشاوەیی خۆی دەدات، ئەمجارەیان سەرکەوتنێکی پڕ لە گۆڵی بەدەستهێنا.
لیڤەرکوزن کە لە یاریگای خۆیدا میوانداری بۆخۆمی کرد، توانی بە ئەنجامی یەکلاکەرەوەی 4-0 سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە بمێنێتەوە.
لە یارییەکی تری گرنگدا، بایرن میونشنی پاڵەوانی بەرگریکار، میوانی یانەی ڤۆڵفسبۆرگ بوو و بە سەختی و بە ئەنجامی 2:1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
لەم یارییەدا موسیالا و هاری کەین گۆڵیان بۆ بایرن میونشن تۆمارکرد. هەردوو گۆڵەکەی بایرن بە ئەسیستەکانی تۆماس مۆلەر تۆمارکران.
ئەنجامی یارییەکانی تر
ئینتراخت 2- مونشن گلادباخ 1
هایدنهایم 3-فرێیبۆرگ 2
شتوتگارت 3-ئۆگسبورگ 0
یونیون بەرلین 2-کۆڵن 0
بایر لیڤەرکوزن بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی گرتووە و بایرن میونشنیش بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ لە پلەی دووەمدایە. بێگومان بایرن یاریەکی لەدواوەیە.
کۆمێنتێک پۆست بکە