بە پێی ڕاپۆرتی هاناخه به ر ، وە بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرت، لە کۆتاییدا، وەک چاوەڕوان دەکرا، لویس سوارێز جارێکی تر لەگەڵ لیۆنێل مێسی یەکگرتەوە.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی ناسراوی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە لەگەڵ ئینتەرمیامی گەیشتووەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەک ساڵ ئامادەیە بۆ واژۆکردن.
بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکەی ڕۆمانۆ، گرێبەستەکەی سوارێز بڕگەیەکی دیکەی هەیە، کە بەپێی ڕەزامەندی هەردوولا دەتوانرێت بۆ یەک وەرز درێژ بکرێتەوە.
سوارێز پێشتر هاوڕێی لیۆنێل مێسی بووە لە بەرشەلۆنە و پەیوەندییەکی زۆر دۆستانەیان لەگەڵدا هەیە.
ئینتەرمیامی هاوینی ڕابردوو گرێبەستی لەگەڵ میسی و ئەلبا و سێرجیۆ بوسکێتس گەیاند، جگە لە سوارێز، بەدوای لۆکا مۆدریچ و سێرجیۆ ڕۆبێرتۆشدا دەگەڕێن.
کۆمێنتێک پۆست بکە