فستیڤالی کۆلارەکان لە پیرانشار بەڕێوەچوو

شناسهٔ هەواڵ: 2374C3F3 -
لە ژێر چاوەدێری ئیدارەی وەرزش و لاوانی پیرانشار، دەستەی وەرزشە گشتییەکان بە هاوکاری شیرکەتی پشتیوانی لە تاکسی و ئوتومبیل ئەم فستیڤالەیان بەڕێوەبرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هاناخه به ر ، فستیڤالی کۆلارە لە پارکی میللەت یا گردی نەورۆز لە ئێوارەی 26ی پووشپەڕ بەڕێوەچوو کە ئەم پارکە بەرزترین شوێنی پیرانشارە و لەوێوە دیمەنی شاری پیرانشار بە تەواوی دێتە بەرچاو.

ئەم مەڕاسمە لە لایان بنەماڵەکان پێشوازی گەرمی لێکرا و خەڵاتەکان بە سپۆنسەری کتێبفرۆشی سولتانی دابین کرابوون.

وێنەگر: سەعید پەڕگوڵ
ئامادەکردنی: ئیدریس ئیبڕاهیم نژاد

کۆمێنتێک پۆست بکە

  • ئەو کۆمێنتانەی کە سووکایەتی و هەر پەیوەندییەکی نەشیاوی بە کەسانی سروشتی و یاسایی تێدایە بڵاو ناکرێنەوە.
  • ئەو کۆمێنتانەی کە بە زمانی کوردی نەبن یان پەیوەندییان بە هەواڵەوە نییە بڵاو ناکرێنەوە.
4 + 4 =