ڕاپۆرتی تایبەتی هاناخه به ر لە فستیڤالی شانۆی شەقامی زێویە ی سەقز

شناسهٔ هەواڵ: 41AC7620 -
فستیڤالی شانۆی شەقامی زێویە لە دوو بەشی سەر شەقام و ئایینە نمایشییەکان بەڕێوەچوو کە لە هەر دوو بەش گرووپەکان کەوتنە کێبەرکێ و کەسانی سەرکەوتوو لە کۆتایی دا خەڵات کران.

بە پێی ڕاپۆرتی هاناخه به ر ، ئەم فستیڤالە لە لایان بنکەی هونەرخوازانی پەیوەندی سەقز بە هاوکاری چەند ئیدارەی حکوومی لە سەر ئاستی پارێزگای سنە لە رۆژانی ٢٣ و ٢٤ و ٢٥ی پووشپەڕ بەڕێوەچوو.

ئەمیر زارع زادە بەڕێوبەری یەکەمین خولی فستیڤالی شانۆی سەرشەقامی زێویەی سەقز باسی کرد کە سەرجەم 45 بەرهەم رەوانەی نووسینگەی فستیڤال کراون کە لەم ڕێژەیە 15 بەرهەم گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی.

پێویستە بگوترێت 3 گرووپیش لە هەرێمی کوردستان بەشداری ئەم فستیڤالە بوون.

شانۆکان لە شوێنی تایبەتی شانۆی سەرشەقام لە پارکی مەولەوی کورد لە کاتژمێر 7 تا 11ی شەو بەڕێوەچوون.

کۆمێنتێک پۆست بکە

  • ئەو کۆمێنتانەی کە سووکایەتی و هەر پەیوەندییەکی نەشیاوی بە کەسانی سروشتی و یاسایی تێدایە بڵاو ناکرێنەوە.
  • ئەو کۆمێنتانەی کە بە زمانی کوردی نەبن یان پەیوەندییان بە هەواڵەوە نییە بڵاو ناکرێنەوە.
7 + 9 =