بە پێی ڕاپۆرتی هاناخه به ر ، پێنجەمین فێستیڤاڵی نیشتمانی مۆسیقای لەیلاخ لە شاری دێهگۆلان بە بەشداری 22 گرووپ لە پارێزگاکانی ناوخۆی وڵات و گرووپێک لە هەرێمی باشووری کوردستان بەڕێوەچوو.
بەیت، حەیران، سیاچەمانه، هۆره، لاوک و و مەقام لە پاژە جیاوازەکانی پێنجەمین فێستیڤاڵی نیشتمانی مۆسیقای لەیلاخ بوو که بۆ پاراستنی موسیقی ڕەسەنی ئێرانی بە تایبەتی موسیقی فولکلوری ناوچەکانی کوردستان و تایبەتتر موسیقی ناوچەی لەیلاخ بەڕێوە دەچێت.
کۆمێنتێک پۆست بکە