بە پێی ڕاپۆرتی هاناخه به ر ،
ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" لە زاری ئەو دیپلۆماتکارانەوە نووسیویەتی: داواکارییە دووبارەکانی ئەمریکا بۆ دواخستنی دەنگدان لەسەر بڕیارنامەی ئاگربەست لە غەززە و زیادکردنی گواستنەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ئەم ناوچەیە، ئەوانی بێهیوا کردووە لە دەرکردنی ئەم بڕیارنامەیە.
ئەم ڕۆژنامەیە نووسیویەتی: ڕژێمی زایۆنی فشار دەخاتە سەر ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پشکنینی ناردنی یارمەتییەکان بۆ غەززە.
واشنتۆن داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش کرد پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی بڕیارنامەی دامەزراندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە بۆ سبەینێ دوابخات.
ئەمە سێیەم جارە کە پێداچوونەوە بەم ڕەشنووسە لەسەر داوای و فشاری ئەمریکا دوادەخرێت.
کۆمێنتێک پۆست بکە