بەرگری ئاسمانی سوریا لە بەرامبەر ئامانجە دوژمنکارەکان

شناسهٔ هەواڵ: 5237707E -
میدیاکان باس لەوە دەکەن کە بەرگری ئاسمانی سوپای سوریا ئامانجی دوژمنکارانەی لە ئاسمانی دیمەشقدا کردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هاناخه به ر ، تەلەفزیۆنی سوریا ئەمشەو (یەکشەممە) بڵاویکردەوە، بەرگری ئاسمانی سوپای ئەو وڵاتە لە ئاسمانی دیمەشقی پایتەخت و دەوروبەرەکەیدا لەگەڵ ئامانجە دوژمنکارەکان خەریک بووە.

تۆڕی ئەخباریی سوری هەروەها بڵاویکردەوە کە دەنگی تەقینەوەکان لە دیمەشق و دەوروبەری و هێرشی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی لەو ناوچانە بیستراوە.

چەند خولەکێک دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەرچاوەیەکی سەربازی لە وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند کە لە نزیک کاتژمێر ٢٣:٠٠ بە کاتی خۆجێیی، ڕژێمی زایۆنی لە دیوی جۆلانی داگیرکراوەوە ئامانجەکانی لە گەڕەکی دیمەشق کردە ئامانج.

ئه م سه ڕچاوه سه ڕبازییه ڕایگه یاند که به ڕگری ئاسمانی سوریا به ڕه نگاربوونه وه ی ئه م ده ستدرێژی سه ڕبازییه و ژماره یه ک مووشه کیان له ناوبرد.

هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشە "زیانی ماددی"ی بەجێهێشتووە.

کۆمێنتێک پۆست بکە

  • ئەو کۆمێنتانەی کە سووکایەتی و هەر پەیوەندییەکی نەشیاوی بە کەسانی سروشتی و یاسایی تێدایە بڵاو ناکرێنەوە.
  • ئەو کۆمێنتانەی کە بە زمانی کوردی نەبن یان پەیوەندییان بە هەواڵەوە نییە بڵاو ناکرێنەوە.
8 + 9 =