«عه فرین»ئیستالینگراد نیه و.../دوکتور ئازاد موحه مه دیانی

نه عه فرین ئیستالینگراده و نه ئه رته شی تورک ئه رته شی هیتلیری نازی، ئه گه ر ئیستالینگراد شاریکی مودیرنی زل هیزیکی وه ک شوره وی بوو که هاوپه یمانی زل هیزه کانی دیکه ی ئه و سه رده مه بوو، عه فرین شاریکی مام ناوه ندی ولاتیکی پاش که وتووی وه ک سوریه یه ...

ئاژانسی هاناخه به ر-دوکتور ئازاد موحه مه دیانی، نە عەفرین ئیستالینگرادە و نە ئەرتەشی تورک ئەرتەشی ھیتلێری نازی، ئەگەر ئیستالینگراد شارێکی مۆدێڕنی زل ھێزێکی وەک شۆرەوی بوو کە ھاوپەیمانی زل ھێزەکانی دیکەی ئەو سەردەمە بوو، عەفرین شارێکی مام ناوەندی وڵاتێکی پاش کەوتووی وەک سوریەیە، کە ھێزی خۆجێی کورد بە کەمترین پشتیوانی جیھانیەوە دەیپارێزێ و ئەرتەشی تورکیش تەنیا ھێزی دژبەری عەفرین نیە بەڵکوو ئەرتەشێکە بە ھاوپەیمانێتی ناتۆ و ھاوکاری دڕندەترین و بێ ڕوحمترین ھێزی مێژوو بە بیرۆکەی ئیسلامی سیاسی سەلەفی-جیھادیەوە، کە لە ساڵانی رابردوودا نیشانی داوە ئەگەر مرۆڤایەتی بە دوژمنی ژمارە یەکەمی خۆی دەناسێ، بێ شک کورد دوژمنی ژمارە دووی دێتە ئەژمار؛ چون کورد ئەو تاقە ھێزە سێکۆلار و دژە تێرۆرەیە کە بەردەوام بۆتە قوربانی تێرۆر و دەمارگرژی نەتەوەیی و مەزھەبی. بە داخەوە عەفرین ھێمای ویژدانی نووستووی مرۆڤی سەردەم و تراژێدیەکی بە ھێز لە گەمەی سیاسی وڵاتانە لەم سەردەمەدا.
کەوتنی عەفرین پێش ئەوەی کەوتنی ئیرادەی نەتەوایەتی کورد بێ لەو بەشەی کوردستان، کەوتنی شەرافەت و ئینسانیەتی ئەو وڵاتانەیە کە ھیچ پرەنسیپێکی ئەخلاقی و ئینسانی نەیتوانیوە ببێتە ھێڵی سووریان. ئەو وڵاتانە جگەلە دوژمنانی کورد زل ھێزەکان و پارێزەرانی بە ناو «مافی مرۆڤ» یش دەگرێتە خۆ.

ارسال نظر

  • نظرات حاوی توهین و هرگونه نسبت ناروا به اشخاص حقیقی و حقوقی منتشر نمی‌شود.
  • نظراتی که غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نمی‌شود.
7 + 3 =