به ڕاپۆرتی ئاژانسی هاناخه به ر له ڕه‌یول یوم، ڕێدور خه‌لیل، یه‌کێک له به‌رپرسانی کوردی سووریا وتی: ئه‌وه‌ی که ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت که ئه‌مشه‌و عه‌فرین داگیر ده‌کرێت، له خه‌ون و خه‌یاڵێک زیاتر هیچ نییه.
ئه‌و زیادی کرد: شه‌ڕ له دژی تورکیا و هاوپه‌یمانه تیرۆریسته‌کانی به هه‌ر له‌ونێک بووه درێژه‌ی ده‌بێت. ئێمه به هه‌ر جۆرێک بێت درێژه به‌م به‌رخۆدانه ده‌ده‌ین.
هه‌روه‌ها بروسک حه‌سه‌که له فه‌رمانده کورده‌کانی سووریا ئاماژه‌ی دا: ئه‌ردۆغان له سه‌ره‌تادا به‌ڵێنی داگیر کردنی عه‌فرین و هه‌موو ناوچه‌که‌ی له ۳ کاتژمێردا دا و ئێسه ۵۵ ڕۆژی به سه‌ردا تێپه‌ڕ بووه و هێزه‌کانی ئێمه به‌رده‌وام خه‌ریکی به‌رخۆدانن و زیاترین گورزیان لێداون و دواجاریش سه‌رده‌که‌وین.
شایانی باسه که دوێنێ ئێواره ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی دا که تاکوو کۆتایی ئه‌مشه‌و هه‌موو عه‌فرین داگیر ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌م لێدوانه تاکوو ئێسته نه‌هاتووه‌ته دی.
ارسال نظر